سەلام عەبدوڵڵا  لە ڕۆمان دەدوێ

ڕۆژی پێنج شەممە 17ی11ی2022، یەکێتی نووسەرانی کورد لقی دهۆک، ئێوارە کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆماننووس مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات لە هۆڵی نووسەران بەڕێوە دەبات. مامۆستا سەلام لەو ئێواڕە کۆڕەیەدا، باس لە ئەزموونی ڕۆماننووسین و بەتایبەتیش (کۆڕۆمانی بووژانەوەی ژیلەمۆ) دەکات.

شایانی باسە، نووسەر تا ئێستا ژمارەیەک چیڕۆک و دوو شانۆگەریی نووسیوە، چەند کتێبێکی دیکەی چاپ و بڵاو کردۆتەوە، چوار ڕۆمانی بەناوی (هەیئە، سێگۆشەی سنوور، کاروانی چەک و زیندانی گەڤەڕ)ی نووسیوە، هەردوو ڕۆمانی هەیئە و زیندانی گەڤەڕ بۆ سەر زمانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون. هەر چوار ڕۆمان جارێکی دی بە چاپێکی جوان و بەناوی کۆڕۆمانی بووژانەوەی ژیلەمۆ کۆکراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر