گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، پێشمەرگەی هەولێر لەگەڵ سیروانی نوێ یەکسان بوو هاتە پێشەنگی یانەکانی خولەکە، شێروانەیش یاری لوتکەی لە ئارارات بردەوە، چوارقوڕنە یەکەم دۆڕانی توش بوو، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
پێشمەرگەی هەولێر پێشەنگی یانەکانی وەرگرت
لەیارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان ئارارت لەگەڵ شێروانە دۆڕا و پێشەنگی یانەکانی لەبەرژەوەندی پێشمەرگەی هەولێر لەدەستدا کە ئەمەی دوایان لەگەڵ سیروانی نوێ بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، زاخۆ میوانداری چوارقوڕنەی کرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەی بردەوە، چەمچەماڵ جارێکی تر کەوتە داوی یەکسان بوونەوە و بەگۆڵێک لەگەڵ سۆران یەکسان بوو، بە هەمان ئەنجام برایەتی و شەقڵاوە یەکسان بوون لەو یارییەی کە زیاتر لە ١٠ کارتی زەرد و سوری تێدا بوو، هەندرێن و دەربەندیخانیش بە گۆڵێک یەکسان بوون، یانەی سەیدسادق یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە بەدەستهێنا و لەدەرەوەی یاریگەی خۆی لە دهۆکی بردەوە.
ئامارەکانی خولەکە
لەشەشەم گەڕی یارییەکاندا دوازدە گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٢ لێدانی سزا هەژمار کران، لەم گەڕەدا ٣٦کارتی زەرد و چوار کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکرایەوە، پێشمەرگەی هەولێر تاکە یانەیە لەم وەرزە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەی چەمچەماڵ تاکە یانەیە لەم وەرزەدا سێ کارتی سور بەڕووی یاریزانانیدا بەرزکراوەتەوە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە شەش یاریکردووە لە هەر شەش یارییەکەدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ لە ٤٢ یاریدا ٨٤ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢ گۆڵە، ١٣ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، ١٩٨ کارتی زەرد و ١١ کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە، شێروانە، زۆرترین یاری بردۆتەوە کە چوار یارییە، سەیدسادق، دەربەندیخان، سۆران زۆرترین یارییان دۆڕاندووە کە ٣ یارییە، ئارارات زۆرترین گۆڵی کردووە کە ١٠ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ١٤ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- پێشمەرگەی هەولێر ١٢ خاڵ لە ٦ یاری
٢- شێروانە ١٢ خاڵ لە ٦ یاری
٣- ئارارات ١١خاڵ لە ٦یاری
٤- دهۆک ٩ خاڵ لە ٥ یاری
٥- زاخۆ ٨ خاڵ لە ٦ یاری
٦- هەندرێن ٧ خاڵ لە ٥ یاری
٧- دەربەندیخان ٧ خاڵ لە ٦ یاری
٨- سەیدسادق ٧ خاڵ لە ٦ یاری
٩- چوارقوڕنە ٦ خاڵ لە ٥ یاری
١٠- برایەتی ٦ خاڵ لە ٦ یاری
١١- چەمچەماڵ ٦خاڵ لە ٦ یاری
١٢- شەقڵاوە ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٣- سیروانی نوێ ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٤- ئاکرێ ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٥- سۆران ٥ خاڵ لە ٦ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١-ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٢- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٤ گۆڵ
٣-عەبدوڵڵا سەربەست – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ
٤- یونس ئەنوەر – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٥- دیار عەلی– یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ
٦- هەڵمەت عادل – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
٧-هەردی مەحەمەد – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٧- کاروان باپیر – یانەی سۆران ٢ گۆڵ
٨- موسعەب جەمال – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
٩- ئەحمەد کەریم – یانەی دهۆک ٢ گۆڵ
١٠-فەرهەنگ وریا – یانەی ئارارات ٢ گۆڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی حەوتەم
شەممە ١٩/١١/٢٠٢٢
ئارارات – سیروانی نوێ یاریگەی ئارارات
ئاکرێ – زاخۆ یاریگەی ئاکرێ
شەقڵاوە – سۆران یاریگەی شەقڵاوە
سەیدسادق – هەندرێن یاریگەی سەیدسادق
یەکشەممە ٢٠/١١/٢٠٢٢
پێشمەرگەی هەولێر – دهۆک یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
چوارقوڕنە – برایەتی یاریگەی قەڵادزێ
چەمچەماڵ – شێروانە یاریگەی چەمچەماڵ
دەربەندیخان چاوەڕوانە