* لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تانگۆ هاوشانی ئانخێل دی ماریا و لیۆناردۆ پارێدێس گهیشتنه ئیمارات و پەیوەندی بە کەمپی راهێنانەکانی ئارجێنتینا كرد و بڕیاریشە سبهی چوارشەممە لە یاریگای محەمەد بن زاید له ئهبوزهبی دەست بە ئامادەکاریی بۆ یەکەمین یارییان بکەن.
* رۆژنامەی ئەلعەرەبی قەتەری: هێزە ئەمنییەکان توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن کە هەڵساون بە دووبارە فرۆشتنەوەی بلیتی یارییەکانی مۆندیال کە ئەم کارە بەپێی یاساکانی فیفا و وڵاتی میواندار قهدهغهیه، تۆمەتبارەکانی سەرپێچیان لە مادەی 19ـی یاسای 10 بۆ ساڵی 2021 کردووە کە لەم یاسایەدا هاتووە کەسێک سزای دارایی دەدرێت ئەگەر سەرپێچی لەم یاسایە بکات، ئێستاش ئەم سێ کەسە دەستگیرکراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
* لویز فیلیپ سکۆلاری کە لە 2002 ناسناوی مۆندیال بۆ بەڕازیل بردەوە و سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2004 بە فەرمی له تهمهنی 74 ساڵی دا وازی لە راهێنەرایەتی هێنا.
* رۆژنامهی گلۆبۆی بهرازیلی: سکۆلاری دوای سەرکەوتنی یانەی ئاتڵیتیکۆ پارانێنسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بۆتافۆگۆ لە دوایین گەڕی خولی بەڕازیل ئەم بڕیارەی راگەیاند کە تیپەکەی لە پلەی شەشەم کۆتایی بە خولەکە هێنا و لە ساڵی داهاتووش بەشداری لە کۆپا لیبەرتادۆرێس دەکەن. سکۆلاری رایگهیاند ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە یانەی پارانێنس، بەڵام پۆستێکی دیکە وەردەگرێت و نابێتەوە راهێنەر.
* كریستیانۆ رۆناڵدۆ له چاوپێكهوتنێك دا بە فەرمی دانی بە ناکۆکی و خۆی و تێن هاگی راهێنەری مانچێستەر یوناتد دانا و دهڵێت: هیچ رێزێک لە تێن هاگ ناگرم، گەرامەوە مانچێستەر لەبەر خۆشەویستی بۆ هەواداران بهڵام بیست ساڵە هیچ گۆرانکارییەک رووینەداوە، دوای فێرگسۆن هەموو شت وەک خۆیەتی تەنانەت چێشتلێنەرو شوفێڕ و کارگوزارەکانی یانەکە وەک خۆیان ماونهتهوه.
* كریستیانۆ رۆناڵدۆ: نەک تەنیا راهێنەرو یاریزانان، تهنانهت بەشێک لە دەستەی کارگێرێش خیانیەتیان لێکردم، لەسەرەتای وەرز بەشداریم لە راهێنانەکان نەکرد بەهۆی نەخۆشکەوتنی کچە سێ ساڵانەکەمة کەچی گووتیان رۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکە جێبێڵێت دواتر هیچ هاوسۆزییەکیان بۆ دەرنەبڕیم، راسته پێشتر یستیم بچمە مانچێستەر سیتی بەڵام فێرگسۆن گووتی نابێت ئەم کارە بکەی منیش دوای دڵم کەوتم، کەچی کەسانێک لە یانەکە ناچاریان دەکردم لە یانەکە برۆم.
* پێگهی میترۆی بهریتانیا: كریستیانۆ رۆناڵدۆ بههۆی ئهو چاوپێكهوتنه میدیاییهی لهگهڵ پێرس مۆرگان كردوویهتی له لایهن كارگێری یانهی مانچێستهر یونایتد به یهك ملیۆن پاوهند سزا دهدرێت.
* پێرس مۆرگان رۆژنامهنووسی بهریتانیا: كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆخۆی داوای چاوپێكهوتنی لهگهڵ كردم و پێیوابوو ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئهوهی قسه بكات.