ئەمڕۆ سێشەممە 15/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. لەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکوومەتی نوێی فیدراڵی کرا و هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کرا.