حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوت دابین كراوە و لەو بڕەش 21 ملیۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەش کراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا کردووە و تاوەکوو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپییان بەسەردا دابەش کراوە.”
ئاشكراشی كردووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابین کردووە و لەو بڕەش 21 ملیۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەش کردووە.”
ئاماژە بەوەش كراوە کە بەم شێوەیە نەوت بەسەر ناوچەکاندا دابەش بووە:
لە پارێزگای هەولێر بڕی هەشت ملیۆن و 492 هەزار و 640 لیتر نەوتی سپی دابین کراوە و لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 481 هەزار لیتری بەسەر 37 هەزار و 405 خێزاندا دابەش کراوە.
لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی نۆ ملیۆن و 159 هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکوو ئێستاش بڕی پێنج ملیۆن و 149 هەزار لیتر بەسەر پێنج هەزار و 745 خێزاندا دابەش کراوە.
لە پارێزگای دهۆکیش بڕی 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 721 هەزار و 600 لیتری بەسەر 43 هەزار و 608 خێزاندا دابەش کراوە.
پێشتر ئاری كاكهشین، بهڕێوهبهری دابهشكردنی سووتهمهنیی ههولێر ڕاگهیاند: “دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر بەردەوامە”.
ئاری كاكهشین گوتیشی: “270 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرسێ پارێزگاكە پێویستە، لە قۆناغی یەكەمدا زوو لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات و هەوڵ هەیە ماوەیەكی زۆر نەخایەنێت”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە: “نەوتی سپی 284 هەزار دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت و بە نرخی پاڵپشتیكراوی 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.”