سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆک بارزانی و لەتیف رەشید پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دووپات دەکەنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێکرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دووپاتکردەوە.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە رۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.