پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/11/2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، پێشوازى له د. له‌تيف ڕه‌شيد سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ كرد، له يه‌كه‌م سه‌ردانيدا بۆ پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆك عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه داوە: چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه رۆڵ ببين له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانيشى دووپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆككۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواست به هاوكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسايش بكه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه، كه تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى ئارامى و سهقامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.