چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆڵێكی باران بارین لەسبەیەوە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنوورییەكانيش و بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار ، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی شێداری دەریای ناوەراست و سوور سبەی چوارشەمە 16–11-2022 ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواوی نزم لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ و رێژەی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر دەستپێدەكات كە هەندێك كات و ناوچە هەورە بروسكەی لەگەڵ ئەبێت ، لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەرییەكەی چالاكتر ئەبێت و ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دەگرێتەوە زیاتر بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ ناوبەناو هەورە تریشقە چالاك ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزە لەهەندێ ناوچەدا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو .
هەروەها دەڵێت: لەماوەی ئەم شەپۆلە پلەكانی گەرما 2 تا 4 پلە نزمدەبنەوە ، خێرایی با هەندێك كات مامناوەند چالاك ئەبێت 15 تا 35 كم لە كاتژمێرێكدا ئاراستەی با ناجێگیر ئەبێت.
دەشڵێت: كاریگەری ئەم ناجێگیرییە بۆ رۆژی پێنجشەمە 17-11 تا كاتەكانی ئێوارە درێژەی ئەبێت لەناوچەكەدا ناوبەناو هەورە تریشقە چالاك ئەبێتەوە لەگەڵ تاوە باران و تەرزەدا دواتر كۆتایی پێدێت.
هەروەها ئاراس جەبار پێشبینی دەكات كە زۆرترین رێژەی بارانبارین بەگشتی لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا بێت لەنێوان 10 تا 60 میلممەتر وە لەسەرجەم ناوچەكاندا لەنێوان 5 تا 20 ملیممەتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت  . 
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی هۆشداری-شی داوە كە لەكاتەكانی شەوی پێنجشەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی هەینی 18-11-2022 لەم ماوەیەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ لە زۆرێكی ناوچەكاندا ئەبێت .
هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ سێ شەممە     15 – 11- 2022  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور  . 
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزدەبێتەوە بە  یەك پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ.
مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە   16 – 11 – 2022
سبەی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە  كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوورە،كاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینە تاوەكو رۆژی پێنج شەممە لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت ، كەشی ناوچەكەمان بەم شێوەیە دەبێت : 
كەش/ ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێ بۆ هەوری تەواو ،سەرەتا نمە باران لەسەر ناوچەشاخاوییەكان و بەشەكانی رۆژئاوای هەرێم و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات ، پاشان كاریگەری باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان ، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندی كات لێزمە باران دەبێت .لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت وە لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبێت ،وەپلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە .  
 پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 20) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  19 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  20 پلەی سیلیزی
سۆران    :  18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 15 – 11 – 2022