هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سعودییه به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە “دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئێران به‌رانبه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی هاووڵاتیان، شانبه‌شانی عێراق له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی له قوربانیان ده‌كه‌ین”.
له‌لایه‌كی دیكه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووە “سه‌ركۆنه‌ی دووباربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین كه قەزای كۆیه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر كرده ئامانج، به توندترین شێوه ئه‌م دوژمنكارییانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆیه‌وه سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق پێشێل بكات”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ بریندارانیش ده‌خوازین.
دوێنێ دووشەممە 14/11/2022، کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە کۆیە و زڕگوێز کردە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگەی دیموکرات شەهید بوون و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.