پهیجی دژه تیرۆری كوردستان، راگهیهندراوێكی له بارهی وردهكاری مووشهكباران و پهلاماری درۆنهكان بۆ سهر بارهگاكانی دیموكرات له كۆیه و كۆمهڵه له زڕگوێز بڵاوكردهوه.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: “سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی 10 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 2 شەهید و 8 برینداری لێ دەکەوێتەوە”.
ههروهها هاتووه: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022، کاتژمێر 8:50ی پێشنیوەڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەریەکە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر و، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بانەسەری نزیک گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 2 کەس شەهید بوون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون”.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: “لە هێرشەکاندا نزیکەی 10 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە، بەجۆرێک 5 مووشەک بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیەی پارێزگای هەولێر کردووەتەوە ئامانج و تێیدا 2 کەس شەهید بوون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات 5 درۆنی بۆمبڕێژکراویش بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە بانەسەری نزیک گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە ئامانج و یەکێک لە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان نەتەقیوەتەوە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە