پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی گڵكەند لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر کە پێشتر لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردی بناغەی دانرا بوو جێبەجێ کرا.
پرۆژەكە بە گوژمەی ٢١٩ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ کراوە کە پێكهاتووە لە قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی و چەند شەقامێكی تر لە گەڕەکی گڵکەند كە یەكێكە لە گەڕەكەکانی شاری هەولێر.
جگە لەم پرۆژەیە ئێستا لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و هاوكات دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكە ئامادە كراون، بۆ ئەو شوێنانەی پێویستییان بە پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیە.