شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئێران بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە زڕگوێز دەکاتە ئامانج

کەمێک پێش ئێستا ئێران لە رێگەی درۆنەوە بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە گوندی زڕگوێزی سەربە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەك لە زرگوێزەوە رایگەیاند، لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر زرگوێز، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێشتر بارەگاکان چۆڵکراون، هێرشەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ئەم هێرشەی سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە.

لەو بارەیەوە شێروان جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک شەهید و بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.