لیستی نوێی مووچه‌ راگه‌یاندرا و ته‌واوی شوێنه‌كان وه‌ریده‌گرن

وه‌زاره‌تی دارایی لیستی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند.

دوای گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م شوێن و  وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.
  به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 9 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت:  وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی،  خاوەن پێداویستی تایبەت ،  ئەنجوومەنی دادوەری،  وەزارەتی داد ،  وەزارەتی سامانە سرووشرتییەکان ،  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، وەزارەتی پلاندان ،  وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ،  وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن،  دیوانی چاودێریی دارایی ،  دەستی مافی مرۆڤ ،  دەستەی ژینگە ،  دەستەی وەبەرهێنان ، دەستەی دەستپاکی ، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ،  دەزگای مین ،  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
رۆژی چوارشەممە  10  ى 11 ى  2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: 
 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ،  وەزارەتی کارەبا ،  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،  وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ،  وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ،  خانەنشینی پێشمەرگە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: 
سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران ، خانەنشینی شارستانی .

رۆژی 25 ى 10 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له‌ ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت و  ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا  ، وه‌زاره‌ت لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند. 

ھەواڵی زیاتر