شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

وەزیری تەندروستی ژماره‌ی شه‌هید و بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی كۆیه‌ی راگه‌یاند

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14 ی 11 ی 2022، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ 5 مووشه‌ك بۆردومانی باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستانی له‌ كۆیه‌دا كرد و كه‌ ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند” تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتۆتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن.
وه‌زیری راشیده‌گه‌ێنێت: لەسەر هێڵین بۆ ڕەوانە کردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر، پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە.