بەهۆی هێرشەکەی ئێران لە کۆیە شەهید و بریندار هەن

بەهۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە شەهید و بریندار هەن.

شێروان جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک شەهید و بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.

تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە کوردستان24ی گوت: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەی کۆیە کران”.

گوتیشی: “پێدەچێت هێرشەکە بە مووشەکی ئاراستەکراو ئەنجامدرابێت، چونکە هیچ درۆنێک لە ئاسمانی کۆیە نەبینراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر پێنج مووشەکەکە بەر بارەگای حزبی دیموکرات کەوتوون کە بە “قەڵای دیموکرات” ناسراوە.

ھەواڵی زیاتر