شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن دكتۆر فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه پێشوازی لێكرا، كه تێیدا سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود و سه‌رۆكی داواكاری گشتی نه‌جم عه‌بدوڵڵا مه‌شهه‌دانی ئاماده‌یبوون.
له دیداره‌كه‌دا شاندی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تاووتوێی رێكاره‌كان و رۆڵی دادگاكان كرا، له دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی ده‌ستوور و یاسا.