ناسك حه‌مه‌غه‌ریب

ناسك حه‌مه‌غه‌ریب

چەند جار وتم من شاعیر نیم
من تەنها بۆ تۆ و نیشتیمان..
وشەکانم ئەھۆنمەوە
لە خۆشی و شیرینی بونتان
دڵ دەکەمە دەریایەک و …
پێنوسەکەم پڕ دەکەم لە خۆشەویستی
ھەتاکو گشت وشەکانی
دڵۆپەی بارانی ئەوین…
بەسەرتانا ببارێنێت
ئینجا گشت دونیا بزانێت
کە چەندە تۆ و نیشتمان و..
مرۆڤ دۆستی خۆم خۆش دەوێت.

ھەواڵی زیاتر