بۆچی بەدواداچوونی پزیشکی لە ماوەی دووگیانیدا پێویستە؟

زۆربەی پزیشکەکان جەخت لەسەر پێویستیی ش ئافرەتی دووگیان دەکەنەوە لە کاتی دووگیانیدا و، پشتگوێخستنی سەردانیکردنی پزیشک بە پەسەند نازانن.

ئەو دایكانەی كە دووگیانن نابێ لە ماوەی دووگیانیەكەیاندا چاودێریی تەندروستیی خۆیان و كۆرپەكەیان پشتگوێ بخەن؛ پزیشكان بە باشی دەزانن سەرەتا سەردانێکی مانگانە و پاشان لە دوا سێ مانگدا هەر دوو هەفتە جارێک و لە مانگی کۆتاییدا هەموو هەفتەیەک هەتا کاتی زەیسانی و منداڵبوون سەردانی پزیشك بكەن.
دکتۆرە ڤیان سەعدی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، دەربارەی گرنگی ئەو بەدواداچوونە پزیشکیانە لە ماوەی دووگیانیدا لە چەند خاڵێكدا دەخاتە ڕوو:

1- چاودێریکردنی گەشەی کۆرپەلە دڵنیابوونەوە لەوەی کە کۆرپەلە بە شێوەیەکی گونجاو گەشە دەکات.
2- بەدواداچوونی تەندروستیت بە گشتی لە ڕووی کێش و پەستانی خوێنەوە، هتد.
3- بەدواداچوونی پێشوەختەت بکە بۆ دیاریکردنی شێوە و جۆر و کاتی لەدایکبوون ئەگەر بە نەشتەرگەری بێت.
4- بەدواداچوون بۆ هەر ئازارێک کە هەستی پێ دەکەیت یان هەر کێشەیەکت هەیە و بە خێرایی چارەسەری دەکەیت.
5- بەدواداچوونی هەر کێشەیەکی کۆرپەلەکە توشی دەبێت و چارەسەرکردنی لەکاتی سکپڕی یان دوای منداڵبوون.
6- بەدواداچوونی جووڵەکانی کۆرپەلە بکە و دڵنیابە لەوەی بە شێوەیەکی سەلامەت دەجوڵێتەوە بە پێی پەرەسەندنی هەفتەکانی سکپڕی.
7- بەدواداچوونی هۆکارەکانی نەخۆشی کاریگەری لەسەر جووڵەی کۆرپەلە هەیە وەک زیادبوون و کەمبوونەوەی شلەی ئەمنیۆتیک یان هەر نەخۆشییەکی کاریگەری لەسەر کۆرپەلە یان دایک هەبێت.
8- بەدواداچوونی هەر تێکچوونێک کە لە کۆرپەلەکە دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا چارەسەری هەیە یان نەشتەرگەری دەوێت یان تەنانەت لەوانەیە بگاتە لەباربردن ئەگەر کۆرپەلەکە زۆر شێواو بێت.
9- بەدواداچوونی فەرمەنەکانی وێڵاش بۆ دڵنیابوون لە پەرەسەندنی گونجاوی کۆرپەلە و گەیشتنی خوێنی ئاسایی بە کۆرپەلە.
10- بەدواداچوونی خۆراکی ئافرەتی دووگیان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی دووگیانی و کۆرپەلە.
11- بەدواداچوون بۆ دڵنیابوونەوە لە باری دەروونیی دایک.

ھەواڵی زیاتر