به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی ئیسته‌نبوڵی توركیای هه‌ژاند.
تۆڕی (سی ئێن ئێن تورك) له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌خێرایی گه‌یشتنه ناوچه‌كه و پشێوی له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی یه‌رلی كایه والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4:20 خوله‌ك روویداوه و كوژراو و بریندار هه‌ن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتوچۆیان له شه‌قامی ئیستقلال قه‌ده‌غه‌كرد، كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویدا.