چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ئیسته‌نبۆڵی هه‌ژاند

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی ئیسته‌نبوڵی توركیای هه‌ژاند.

تۆڕی (سی ئێن ئێن تورك) له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌خێرایی گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌ و پشێوی له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌لی یه‌رلی كایه‌ والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4:20 خوله‌ك روویداوه‌ و كوژراو و بریندار هه‌ن.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتوچۆیان له‌ شه‌قامی ئیستقلال قه‌ده‌غه‌كرد، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویدا