لیوا یەحیا رەسوڵ ،گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بینای وەزارەتی بەرگریی لە بەغدای پایتەخت كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ساز كرد.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە بەشێكن لە سیستمی بەرگریی نیشتمانیی عێراق.
هەروەها گوتی: لەگەڵ ئەواندا هاریكاری و هەماهەنگییمان لەسەر ئاستی باڵا درێژەی هەیە، ئێمە لە باشترین كاتی هاودەنگییداین لەگەڵ پێشمەرگەدا.
هەروەها یەحیا رەسول باسی لە بابەتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كرد بەڕابەرایەتی ئەمریكا و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو هێزانە ئەركی شەڕكردنیان لە وڵاتەكەدا تەواو بووە و تەنیا پشتیوانی مەشقی سەربازیی و پڕچەككردن لەوانەوە وەردەگرن.