كۆمپانیای گۆگڵ لە بەشی وەرگێڕاندا خزمەتگوزارییەكی نوێ زمانی كوردی زیاد دەكات كە تایبەتی بەو فایلانەی بە شێوەی دیكۆمێنتن.
بۆكان جاف دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گۆگڵ كراودسۆرس لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە هەولێری گوت بەشی ” وەرگێڕانی” document ” لە وەرگێڕی گۆگڵ بۆ زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی چالاك كرا؛ لێرە بەدواوە دەکرێ بە فایل وەرگێڕان بكەن.
بۆكان جاف گوتیشی لەمەودا بەكارهێنەرەكان دەتوانن زمانی كوردی بە شێوەی document بۆ 133 زمان وەربگێڕێن و بە پێچەوانەشەوە. ئەوانەی چالاك نەبووە بۆیان لە ماوەیەكی نزیدا چالاك دەكرێت.
بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گۆگڵ كراودسۆرس لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا: كۆمپانیای گۆگڵ بەم زووانە زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان چالاك دەكەین بۆ دەنگبەخشین.
لە هەڵمەتەكەدا هەزار كەس دەنگی خۆیان دەبەخش و ئەم بابەتەش لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا لەگەڵ كۆمپانیای گۆگڵدا باسی لێوە كراوە.