سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئازادكردنی شنگال بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی بوو

ئەمڕۆ 13-11-2022 حەوت ساڵ بەسەر ئازادكردنی شنگال دا تێدەپەڕێت.
سەرۆك بارزانی لە رۆژی21/12/2014 لەسەر چیای شنگالەوە بەڵێنی دا بە رزگاركردنی شاری شنگال. ئەوەبوو لە رۆژی13/11/2015 سەرۆك بارزانی بەڵێنەكەی بۆ كوردانی رەسەنی ئێزیدی بەجێگەیاند و خۆشی و شادی خستە دڵی ئێزیدیەكانەوە.
ئازادكردنی شنگال و بەڵێنەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كوردی ئێزیدی ئازادكردنی شنگال لە لایەن هێزی پێشمەرگەو بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و هاریكاریی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان، جگە لەوەی داستانێكی سەربازییانەی بێ وێنە بوو، هاوكات لە ژیانی ئێزیدیەكاندا بە قۆناغێكی نوێ دادەنرێت.
هەر بۆیە ئێزیدییەكان ئەو رۆژەیان بە رۆژێكی مێژوویی و نەتەوەیی دانا، لە راگەیەندراوێكیشدا میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییان لەو كاتەدا داوای كرد هەموو لایەك پێكەوە كاربكەن بۆ پارێزگاریكردن لەو سەركەوتنەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی بەدەستهاتووە.