دەستەی ئامار: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه‌

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی گەورەی داوە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار و ئەنجامدانی پرۆژەی گەورەی پیشەسازی و کشتوکاڵ. ئەم ھەوڵانەش وایکردووە ڕێژەی ھەژاری تا ئاستێکی بەرچاو داببەزێت، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری ئەکات بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ھەژاری.سەرۆکی دەستەی ئاماریش ئەوەی خستەروو ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان ١٠٪‏ کەمترە بە بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، کە ڕێژەی ھەژاری لە ھەندێک پارێزگا لە ٥٠٪‏ نزیک ئەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر