ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەك دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 31-10-2022 خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە 13-11-2022 مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ ،دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەكە لە ڕۆژانی 22-23 ی 11 ی 2022 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دێت

ھەواڵی زیاتر