چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتییانی سەبارەت بە نەبەستنی پێوەری ئاو ئاگادار کردۆتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاری دەکات.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاتووە کە “هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو 21ـی 12ـی 2022ـە.”

ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە “لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە هەر هاووڵاتییەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی 80 هەزار بۆ ماڵ و 200 هەزار دینار  بۆ دووکان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژمار دەکرێت  لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو.”