له رۆژانى 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبه‌رى 2022، پارتیمان كۆنگره‌ى 14ى خۆى له ژێر دروشمى (ئازادى، دیموكراسى، دادپه‌روه‌رى) له شارى دهۆك به به‌شدارى 1061 ئه‌ندام گرێدا.
كۆنگره، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد و دواى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز، سروودى نیشتیمانیى عێراق و سروودى ئه‌ى ره‌قیب پێشكه‌ش كران.
له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به‌هۆى شه‌رى داعش و پاراستنى یه‌كێتى خاكى كوردستان و په‌تاى كۆڕۆناوه، كۆنگره دواكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتى باسى له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان كرد، به تایبه‌تى له وتاره‌كه‌یدا تیشكى خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ى شانازیى به‌ڕێزیانن له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هه‌بووه، یه‌كه‌میان؛ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ پشتیوانیى كۆبانێ بووه، دووه‌میان؛ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. له به‌شێكى دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سوپاسى خۆڕاگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد له به‌رگریكردنى قاره‌مانانه‌یان له شه‌ڕى دژى داعش و پاراستنى خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا.
پاشان فیلمێكى دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى سه‌ركردایه‌تى كه له‌ماوه‌ى نێوان كۆنگره‌ی سێزده و ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆچى دواییان كردووه نیشاندرا، دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له دانیشتنى یه‌كه‌مدا؛ كۆنگره به كۆى ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانیان به سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره متمانه‌ی به‌خشی به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك.
دواتر راپۆرتى سیاسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى خوێندرایه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى به روونی خراوه‌ته روو كه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه سه‌رۆك ئاماژه‌ی پێداون، ریفراندۆم و خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره.
له‌و راپۆرته‌دا، په‌یوه‌ست به پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا رهواكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سیاسییه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوه سه‌رده‌میانه خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوه كه سنوورى جوگرافى، قووڵاى مێژویى، تێگه‌یشتنى دیبلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێكه‌وه هه‌یه، به كرده‌یى بیر له چاره‌سه‌رى سیاسیى پرسى كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مایه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه به گشتى. له‌سه‌ر ئاستى عێراقیشدا هاتووه كه پارتیمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر یاسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ و بنچینه‌یى بۆ پاڵپشتى سیسته‌مى فیدراڵى و دیموكراسى له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستوورى عێراقی فیدراڵ‌دا هاتووه.
دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره؛ ده‌رگاى پێكهێنانى لیژنه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره كرده‌وه و له ئاكامدا چوار لیژنه له لایه‌ن كۆنگره‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه بریتی بوو له (لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، لیژنه‌ى پرۆگرام، لیژنه‌ى راپۆرتى سیاسى، لیژنه‌ى سكاڵا و پێشنیاز).
له دانیشتنى دووه‌مى هه‌مان رۆژدا لیژنه‌كان گفتوگۆى چڕ و وردیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانیان كرد و به تێبینى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و، له دانیشتنى یه‌كه‌مى رۆژى دووه‌مى كۆنگره‌دا، راپۆرته‌كان دواى خوێندنه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند كران.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر…
كۆنگره به‌پێویستى زانى له‌م قۆناغه‌دا، پێداچوونه‌وه‌یه‌كى ورد به په‌یڕه‌وى ناوخۆدا بكات، له رووى هه‌یكه‌لیه‌ت و رێكخستن و په‌یوه‌ندیى نێوان ئۆرگانهكاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعیى ئه‌مڕۆى كارى حزبایه‌تیدا. له لایه‌كى دیكه‌وه له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا ناوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گۆڕدرا بۆ كۆمیته‌ى ناوه‌ندى، هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له به‌شێك له هه‌یكه‌لیه‌تى حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزكا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌ران درا. یه‌كێكى دیكه له گۆڕانكارییه‌كانى په‌یڕه‌و بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شداریى ئافره‌ت له كۆمیته‌ى ناوه‌ندى به‌جۆرێك له 15% كه‌متر نه‌بێت.
له رۆژی دووه‌مدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری 10 هه‌ڤاڵی خسته به‌رده‌م كۆنگره كه، هه‌ر ده هه‌ڤاڵ به ده‌نگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
پاشان، كۆنگره ده‌رگای خۆكاندیدكردنى بۆ كۆمیته‌ى ناوه‌ندى كرده‌وه كه (129) هه‌ڤاڵ خۆیان كاندید كرد بۆ 41 ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و (9) یه‌ده‌ك. له رۆژانى سێیه‌م و چواره‌میشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و لێكجیاكردنهوه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی عێراق و (7) دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
جێگاى باسه كۆنگره كۆمه‌ڵێك له پڕه‌نسیب و ستراتیژیه‌تى پارتى له چه‌ندین بوارى جیاجیادا په‌سه‌ند كرد كه گرینگ‌ترینیان بریتییه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنى سیسته‌مى په‌رله‌مانى و به دیموكراتیزه‌كردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پرهنسیبهكانى: گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته؛ لێك جیایى و هاوسه‌نگى ده‌سه‌ڵاته‌كان؛ سه‌ربه‌خۆیى و كارایى دامه‌زراوه‌كان؛ سه‌روه‌رى یاسا و پاراستنى ماف و ئازادییه‌كان و مافی ئافره‌ت؛ هه‌روه‌ها رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و رێزگرتن له پڕهنسیبى شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و سزا و پاداشت له حوكمڕانى هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكى دیكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته چه‌سپاندنى مۆدێلى حوكمڕانى باش و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزاریى گشتى پێشكه‌شى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له‌سه‌ر ئاستى مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، پارتیمان كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانى كولتوریى، كه به‌جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فرهكولتورى و فره‌ئایینى و یه‌كترقبوڵكردن و رێزگرتن له جیاوازییه‌كانمان تێیدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و هوشیارى و نیشتیمانى كوردستانیان بێت.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕێزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه.
هاووڵاتیانى به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر..
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتنى خواست و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى كوردستان ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ى پارتى هه‌میشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكى خه‌بات و تێكۆشانى جه‌ماوه‌ریى گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستان، بۆیه پارتیمان پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر ده‌كات و به‌ڵێن دووپاتده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌ل و بهدهستهێنهرى ماف و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورى و نیشتتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى بێت كه درێژه‌ده‌ری رێبازی بارزانیی نه‌مره.
كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان.
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چوارده‌هه‌مینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پیرۆز بێت.
دروود بۆ گیانى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد و كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسى هه‌میشه زیندوو.
بژى كورد بژى كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
6/11/2022