چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مالپەری هەولێر ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاودەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن، ماڵپەری هەولێر ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاودەکاتەوە.

هەر یەک لە سیداد بارزانی، هێمن هەورامی، هیوا ئەحمەد مستەفا، زاگرۆس فەتاح، نەوزاد هادی، ئامینە زکری، سەربەست لەزگین، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیارکران.

هەروەها فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، هوشیار زێباری، زەعیم عەلی، رێبوار یەڵدا، مەحموود محەممەد، کەمال کەرکووکی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردرانەوە.

نوێ دەکرێتەوە.