پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵدەبژێردرێن

دوای کۆنگرەی 14، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامبدرێت و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاربکرێن.

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 12/11/2022، یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دوای کۆنگرەی 14 بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و چوار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و 15 بۆ 17 ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میکانیزمی دەستنیشانکردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە هەڵبژاردن دەبێت.

لە 3/11/2022، پارتی دیموکراتی کوردستان 14 کۆنگرەی لە دهۆک بەست، لە کۆنگرەدا سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە و هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردران.

پارتی لە کۆنگرەی 14دا چەند گۆڕانکارییەکی لە پەیڕە و پڕۆگرامدا کرد، هەروەها گۆڕانکاری لە هەیکەلیەتی حزبیدا کرد، ناوی ئەنجومەنی سەرکرایەتی پارتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی گۆڕدرا، بڕیاریشدرا بەرپرس و دەستەی کارگیڕی بۆ مەکتەبی سیاسی دیاربکرێت، لە ئۆرگانەکانی دیکەش لە رووی جۆر و ژمارەی بەرپرسەکان گۆڕانکاری کراوە.

ستەی کارگیڕی بۆ مەکتەبی سیاسی دیاربکرێت، لە ئۆرگانەکانی دیکەش لە رووی جۆر و ژمارەی بەرپرسەکان گۆڕانکاری کراوە.