به چاودێری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆنفرانسه‌كه به هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی سەڵاحەددین، دهۆك و سۆران، به بەشداری چەندین زانا، ئەکادیمی، مێژوونووس، که‌سایەتی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا، کە تێیدا دوایين توێژینەوە و ئەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەی مێژووی دەخرێتەڕوو، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی سێشەممە (4ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2023) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی شەهیدانی کوردی فەیلی، لە هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا لە هەولێر لە کاتژمێر (09:30)ی سه‌ر له بەیانی ده‌ستپێده‌كات و (3) رۆژ دەخایەنێت.
رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه جینۆسایدی كوردی فه‌یلی شاڵاوێكی دڕندانه بوو، رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌چه‌ندین قۆناغ له دژی كوردی فه‌یلی ئه‌نجامیان دا وله‌سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌یشته لوتكه‌ی بێ به‌زه‌یی.
بۆ تۆماركردنی ناوه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
تۆماركردنی به‌شداری به تۆیژینه‌وه سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
تێبینی:
– بەشداری کردن بۆ ئەم کۆنفرانسە خۆڕاییە.
– کۆنفرانس ئەرکی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ لە یەکێک لە گۆڤاری زانستی زانکۆ هاوبەشەکان.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی کۆنفرانسەکە بکە بەم بەستەرەی خوارەوە
یان پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی:
07511101241
یان ئیمێل بنێرە بۆ: