باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌شار فایه‌ق كرد ئه‌و قوتابییه كورده‌ی كه رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه درابووه به‌ر چه‌قۆ و به‌هۆی سه‌ختی برینهكانیشیهوه پێرێ سێشه‌م گیانی له‌ده‌ست دابوو.
باره‌گای بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ده‌ڵێت “به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی به‌شار فایه‌ق، به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی قوتابی ( به‌شار فایه‌ق )مان پێگه‌یشت”.
ده‌شڵێت “سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان و که‌سوکار و هاوڕێ و هاوپیشه‌کانی کاکه به‌شار ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین”.
ئاماژه‌ی دا “له خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاکه (به‌شار) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات”.
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر به‌شار فایه‌ق دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی پزیشكی له زانكۆی (جوندی شاپووری) و به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌شار دوای مانەوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەریی گەورە، پێرێ سێشه‌م کاتژێر 06:00ی به‌ره‌به‌یان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
دوێنێ چوارشه‌میش لەسەر ئەرکی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی بەشار فایەق گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان و به‌خاكسپێردرا