په‌نابه‌ره ئۆكرانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له شوباتی رابردووه‌وه روویان له به‌ریتانیا كردووه، به‌شێكی زۆریان بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، په‌نابه‌ره ئۆكرانییه‌كان گیریان به ده‌ست گرانیی و سه‌ختی ژیان له به‌ریتانیا خواردووه.
رۆژنامه‌كه باسی له خێزانێكی ئۆكرانیی كردووه، كه ژیانیان له به‌ریتانیا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌گوزه‌رێت و بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و خێزانه ئۆكرانییه گله‌ییان له سیستمی ئاژانسه‌كانی نیشته‌جێبوونی به‌ریتانیا كردووه و وتوویانه ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ژماره بانكییه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یانه قبووڵ ناكه‌ن بۆ راییكردنی كاروباریان و خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی.
میدیای به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی له‌نده‌ن به‌ره به‌ره به‌رنامه‌ی “ماڵ بۆ ئۆكرانییه‌كان”ی بچووك كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر پاره ده‌درایه ئه‌و خێزانه ئۆكرانیانه‌ی روویان له وڵاته‌كه كردبوو و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین ده‌كرا.
راپۆرته میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شێك له‌و خێزانه ئۆكرانیایانه‌ی چوونه‌ته به‌ریتانیا كرێی خانوویان پێ نادرێت و خۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بینیوه‌ته‌وه.