میدیای نزیك لە گرووپێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایان كرد، لە نێوخۆی حزبەكەوە ”هەڕەشەیەكی گەورە“ لە بافڵ تاڵەبانی كراوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (شارپرێس)ی سەر بە بەرهەم ساڵح، حەوت مەڵبەندی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان، نامەیەكی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكەیان كردووە و ”هەڕەشەیەكی توند“یان لێی كردووە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو حەوت مەڵبەندەی یەكێتی چەند داواكارییەكیان هەیە و دەیانەوێت لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بۆیان جێبەجێ بكرێت، بە پێچەوانەشەوە هەڕەشەی ئەوەیان كردووە كە ”ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێ، بایكۆتى كاركردن له مهڵبهندهكان دهكهن.“
لە 8ی تەمووزی 2021ەوە، بافڵ تاڵەبانی دەستی بەسەر توانا دارایی و سەربازییەكانی یەكێتیدا گرتووە و سەرجەم سەركردە سیاسی و سەربازییەكانی حزبەكەی پەراوێز خستووە و تەنیا خۆی و چەند كەسێكی نزیكی كە هیچ یەكێكیان كەسانی سیاسی و خاوەن ئەزموون نین و بگرە بەشێكیشیان بە تۆمەتی تیرۆر لە دادگاكانی هەرێمی كوردستاندا داواكراون، بڕیار بەسەر هەموو ئۆرگان و پێكهاتەكانی یەكێتیدا دەسەپێنن.