چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دهۆك.. پاركی فایدەی شوێنەواری لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكی هەزار گەشتیار سەردانی كردووە

بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی، كشانەوەی ڕووسیا لە خێرسۆن كە یەكەم ناوەندی گەورەی ناوچەییە كە لە ڕۆژانی سەرەتای لەشكركێشیدا دەستی بەسەردا گرتبوو، بە “پاشكەوتنێكی زۆر ڕەمزی” بۆ ڤلادیمێر پوتین ،سەرۆكی ڕووسیا دادەنرێت.
ئاژانسەكە دەڵێت: لەكاتێكدا هێزەكانی كیێڤ فشاریان خستە سەر هێرشی دژە هێرش لە ناوچەی هاوسنوور لەگەڵ كریمەی داگیركراو، سێرگی شۆیگو ،وەزیری بەرگری ڕوسیا فەرمانی بە هێزەكانی كرد لە كەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ بكشێنەوە.
بلومبێرگ ڕایگەیاندووە، كشانەوەكە نوێنەرایەتی “شكستێكی گەورەی دیكە” دەكات بۆ كرێملین، دوای ئەوەی ئۆكراینا لە هاویندا بەشێك لە خاكەكانی دەوروبەری خاركیڤی لە ڕۆژهەڵات وەرگرتەوە.
ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە كە خێرسۆن یەكەم پایتەختی ناوچەكە بووە كە كەوتووەتە دەستی ڕووسەكانەوە، هەروەها لەنێو ئەو خاكانەدا بووە كە كرێملین بانگەشەی لكاندنی كردووە لە ڕیفراندۆمە “نایاساییەكاندا” كە لە مانگی ئەیلولدا ئەنجامدرا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی ئۆكرانیا بە شێوەیەكی سیستماتیكی هێڵەكانی دابینكردنی گارنیۆنی ڕووسیایان لە باشووری شارەكە بڕیوە.
هەروەها بلومبێرگ لە زاری ژەنەڕاڵێكی خانەنشینكراوی ڕووسییەوە دەڵێت: هێزەكانی ڕووسیا نەیانتوانی بەرگە بگرن، ئێستاش دەبێت بۆ زستان بكشێنەوە بۆ پێگەیەكی بەرگری.
بەر لە ڕاگەیاندنی كشانەوەی ئۆكرانیا، بەرپرسانی ئۆكرانیا هۆشدارییان دابوو كە هەر جۆرە كشانەوەیەكی ڕووسیا ڕەنگە فێڵێك بێت بۆ “ڕاكێشانی هێزەكانیان بۆ ناو تەڵەوە”، بەڵام هەواڵگری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند كە ئامادەكارییەكانی ڕووسیا بۆ كشانەوەكە واقیعی دەردەكەون .