مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە خەمیس خەنجەر پێگەیشت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 11ـی 2022 پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە پێگەیشت، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆک.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە پێگەیشت.

‎سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ یەکشەممە بە گوتارێکی سەرۆک بارزانی کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرە هات

ھەواڵی زیاتر