دیوانییە لە نێو پارێزگاكانی عێراقدا هەژارترینە

تەشەنەسەندنی بێكاری لەدیوانییە وایكرد بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان قوتابخانە بەجێبهێڵن و بۆ فرۆشتنی دەستكێش بەرەو چوارڕێیانەكان بڕۆن.
لە پارێزگایەكدا كە هەژاری تیایدا بەربڵاوە، حوسێن كە گەنجێكی دیوانیەیە قوتابخانەی بەجێهێشتووە و بۆ یارمەتیدانی باوكە نەخۆشەكەی و بۆ ململانێ لەگەڵ هەژاری و بێكاری لە نێو گەنجاندا، لە نێوان شۆستە و جادەكاندا بەدوای كاردا دەگەڕێت. 
هاوكات حوسێن لە ئەبو سەعد ، پیاوێكی تەمەن پەنجا ساڵان، ئەوەند دوور نییە .كە زۆربەی ژیانی لە چوارڕێیان و شەقامەكاندا بە دەستكێشی فرۆشتنەوە ژیاوە، بۆ ئەوەی لە كۆتایی هەر ڕۆژێكدا چەند هەزارێك بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانان، لەمساڵدا دیوانییە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە ، وەك یەكەم پارێزگای عێراق بە ڕێژەیەكی بەرزی هەژاری، هاوكات بێكارییەكی زۆریش لەنێو گەنجانی شارەكەدا بڵاوبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر