وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێنج پۆست لە زانکۆی هەولێری پزیشکی رادەگەیەنێت، راشیدهگهێنێت: هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدا بەدی دەکرێت دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: خوازیاران دەتوانن سیڤی خۆیان بۆ هەریەک لە پۆستەکانی، (راگری کۆلیژی پزیشکی، راگری کۆلێژی پزیشکی ددان، راگری کۆلیژی پەرستیاری، راگری کۆلیژی دەرمانسازی و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی پزیشکی).
ئەو مەرجانەی راگەیەندراون بۆ 5 پۆستهكه بریتین له:
1- پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
2- ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتی لە 10 ساڵی زانکۆیی کەمتر نەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵا، دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی راژە کۆتایی دەوامی فەرمی رێکەوتی 17-11-2021 دەبێت بۆ ئەم ئیمێڵە:
(jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.