کۆمەڵێک ئامار و زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕو

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، ئارارات سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و گەڕایەوە پێشەنگی یانەکان، پێشمەرگەی هەولێر یاری لوتکەی لە شێروانە بردەوە، شەقڵاوەیش یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.

ئارارات پێشەنگی یانەکانی گرتووە
لەیارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان ئارارات بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی سۆرانی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی یانەکان، پێشمەرگەی هەولێریش بە هەمان ژمارەی خاڵ لە خانەی دووەم دێت و لەم گەڕەدا یاری لوتکەی لە شێروانە بردەوە، دهۆک لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە دەربەندیخانی بردەوە، چەمچەماڵ دوای ٤٠٥ خولەک یەکەم گۆڵی لە خولەکە تۆمار کرد و جارێکی تر کەوتە داوی یەکسان بوون لەگەڵ برایەتی یەکسان بوو، شەقڵاوە یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە تۆمار کرد و بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی زاخۆی بردەوە، یاری نێوان سەیدسادق و سیروانی نوێیش بەبێ تۆمار کردنی گۆڵ کۆتایی پێهات، چوارقوڕنە و ئاکرێیش بەهان ئەنجام یەکسان بوون.

ئامارەکانی خولەکە
لەپێنجە گەڕی یارییەکاندا نۆزدە گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٣ لێدانی سزا هەژمار کران، لەم گەڕەدا ٣٣کارتی زەرد و سێ کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکرایەوە، یانەی چەمچەماڵ تاکە یانەیە لەم وەرزەدا سێ کارتی سور بەڕووی یاریزانانیدا بەرزکراوەتەوە، چەمچەماڵ تاکە یانەیە زۆرترین یاری یەکسان بووە پێنج یاریکردووە لە هەر پێنج یارییەکەدا یەکسان بووە، دوای تێپەڕبوونی پێنج گەڕ لە ٣٥ یاریدا ٧٢ گۆڵ تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ٣٥ گۆڵ لە نیوەی یەکەم و ٣٧ گۆڵ لە نیوەی دووەمدا بوون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢ گۆڵە، ١١ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، ١٦٢ کارتی زەرد و ٧ کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە، شێروانە، ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر، دهۆک زۆرترین یارییان بردۆتەوە کە سێ یارییە، سەیدسادق، دەربەندیخان، سۆران زۆرترین یارییان دۆڕاندووە کە ٣ یارییە، ئارارات زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٩ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ١٣ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- ئارارات ١١ خاڵ لە ٥ یاری
٢- پێشمەرگەی هەولێر ١١ خاڵ لە ٥یاری
٣- دهۆک ٩ خاڵ لە ٤ یاری
٤- شێروانە ٨ خاڵ لە ٥ یاری
٥- چوارقوڕنە ٦ خاڵ لە ٤ یاری
٦- هەندرێن ٦ خاڵ لە ٤ یاری
٧- دەربەندیخان ٦ خاڵ لە ٥ یاری
٨- برایەتی ٥ خاڵ لە ٥ یاری
٩- چەمچەماڵ ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٠- ئاکرێ ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١١- زاخۆ ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٢- شەقڵاوە ٥ خاڵ لە ٥ یاری
١٣- سیروانی نوێ ٤ خاڵ لە ٤ یاری
١٤- سەیدسادق ٤ خاڵ لە ٥ یاری
١٥- سۆران ٤ خاڵ لە ٥ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١-ماجد ڕاشد – یانەی هەندرێن ٤ گۆڵ
٢- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٤ گۆڵ
٣-عەبدوڵڵا سەربەست – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ
٤- یونس ئەنوەر – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٥- دیار عەلی– یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٢ گۆڵ
٦- هەڵمەت عادل – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
٧-هەردی مەحەمەد – یانەی دەربەندیخان ٢ گۆڵ
٧- کاروان باپیر – یانەی سۆران ٢ گۆڵ
٨- موسعەب جەمال – یانەی شێروانە ٢ گۆڵ
٩- ئەحمەد کەریم – یانەی دهۆک ٢ گۆڵ
١٠-فەرهەنگ وریا – یانەی ئارارات ٢ گۆڵ
خشتەی یارییەکانی گەڕی شەشەم
شەممە ١٢/١١/٢٠٢٢
هەندرێن – دەربەندیخان
زاخۆ – چوارقوڕنە
شێروانە – ئارارات
یەکشەممە ١٣/١١/٢٠٢٢
دهۆک – سەیدسادق
برایەتی – شەقڵاوە
سیروانی نوێ – پێشمەرگەی هەولێر
سۆران – چەمچەماڵ
ئاکرێ چاوەڕوانە