لە‌و ڕۆژە‌وە‌ ڕۆیشتووە‌، پە‌رێشانە‌ شانتە‌كێن!

بۆ نووسەرەکەی دەرباری
مێرگەپان

كاوە میران

سلێمانی عەبدوڵا یونس، لەوەتەی فەخامەتی ڕەئیسەکەی لە کۆشکی سەلامەوە حەواڵەی کۆشکی مێرگەپان کراوە، نەک هەر کێچی کەوتۆتە كەوڵ، بگرە ئەگەر لە تەلەفزیۆنیشدا گەردنزەردێکی سەربڵند ببینێ، مووچڕکی پێدا دێت و ئەو ڕۆژەی وەبیر دێتەوە کە بەرهەم ساڵحی تێدا لە سەرۆکایەتی خرا.
ئەم بەڕێزە، تا سەرۆکەی لە ناو ناز و نیعمەتی بەغا مابوو، کوڕێکی باش و بێعەیب بوو. وەلێ لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە بەرهەم، پەرێشانە حاڵی ئەم. دەشزانین بە ڕۆیشتنی بەرهەم چ زەبرێکی دارایی بەر سفرەی ناوبراو و چەندین دەزگەی میدیایی چەواشە و مۆڵگەی ئیڕهابی فکری کەوت؛ ئەوانە لەسەر حیسابی ئەو گەنجانە بەڕێوە دەبران كە خەون بە ژیانێکی شەرافتمەندانە و گونجاوەوە دەبینن و سەیدولڕەئیسەکەی کاک سلێمانیش هەرگیز ئاوڕێکی بەزەییانەی لێ نەدانەوە، بەڵام دەیان ماڵپەڕ و لینكی تیرۆرکردنی هزریی بە لێشاو دۆلاری سەرۆكایەتیی كۆماریان بۆ ڕۆ دەكرا. ئەو دۆلارانەی دەكرا ماڵی سەدان لاوی ئەم وڵاتەی پێ ئاوەدان بكرێتەوە و سەدان هەلی
كاری پێ بڕەخسێنرێ.
کاک سلێمان تەرازووی بیرکردنەوە و نووسینی لارەسەنگ بووە و بە کورتە وتاری ناواخن لاوازی زمانکۆڵەواری خواروخێچ، زوو زوو پەلاماری پارتی دەدات بەڵکو ئۆخژنێک بە دڵی کابرا بە حورمەتەکەی
مێرگەپاندا بهێنێ!
کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێک بوو لە کۆنگرە هەرە دیموکراتی و شەفاف و سەرکەوتووەكان. کۆنگرەیەک بوو لە هەموو ڕوویەکەوە شارستانیانە و ئاستی بەرزی ئیداریی و دیسپلینی حزبایەتیی سەردەمییانە. بێگومان ئاوا کۆنگرەیەک، بە دڵنیایەوە چاو و دڵی یارانی ڕوون دەکات و نەیارانیشی پێ کوێر دەبن! کەواتە کۆنەنووسەرەکەی حورمەتەفەنگی ناهەقی نییە ئاوا هەرزەکارانە بە شکۆی کۆنگرە ناوازە و سەرکەوتووەکەی پارتیدا هەڵبشاخێت.
ئێمە پێمان خۆش نییە ئەو بەڕێزە کە نووسەرێکی باشە، بە دەهۆڵی کەسێک هەڵپەڕێ کە وەفای بۆ دڵسۆزترین هاوڕێی، چ لە ناو یەکێتی و چ لەناو هاوپەیمانیەتییە عەنتیکەکەی خوێدا نەبووە.
ئەو هاوپەیمانییەی بە شاهێدی كاك سلێمانیش بینیمان بە کولفەیەکونێک لە پێناو کورسیی سەرکۆماریدا گشت هاوكارو دەستیارەكانی هەرزانفرۆش كرد و بە سەفقەیەكی سیاسی و بە دەنگی غەیرە كورد و لە دەرەوەی یەكڕیزیی نەتەوەیی و نیشتمانیی كوردستان، بە ئاواتی خۆی گەیشت! هێندەش بێوەفا و کورسیپەرست بوو ئامادە نەبوو تەنانەت دەور و تەسلیم لە گەڵ سەرکۆماری نوێدا بکات، هەر خێرا بەروبوخچەی تێک ناو تا مێرگەپان ڕانەوەستا!
کاکە سلێمان! بەسەری موبارەکت قەسەم، تازە باری لاری سەرۆکە دۆڕاوەکەت بەم شڕە نووسینانەی جەنابت و بە باوکی خەندانیش ڕاست نابێتەوە. بۆیە باشترە بەرامبەر پارتی و کۆنگرەکەی مەزنتر بیر بکەنەوە، چیتر گرە و لەسەر ئەسپی دۆڕاو جدەو مەکەرەوە..

ھەواڵی زیاتر