شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بە‌ كو‌رتی بە‌ كوردی


هۆشیار سیوەیلی
دوای کۆنگرە
کۆنگـــرەی 14ی پارتیمان ســـەرکەوتووانە کۆتایـــی هات. کۆتاییی کۆنگرەیـــە، بەڵام ســـەرەتای قۆناخێکی نوێیە لـــە کار و چالاکیی پارتایەتی. لەبەرئـــەوەی پارتی گەورەترین حیزبی کوردســـتانە و خاوەن ئەزموون و مێژوویەکی پڕ ســـەروەرییە، گەلی کوردســـتان لـــەم پارچەیەدا و پارچەکانی تریش چاویـــان بڕیوەتە پارتی. بۆیە پارتی هەروەکچۆن لە دەســـکەوت و سەرکەوتنەکاندا پشکی شێری بەردەکەوێت، دەبێت بەشـــی خۆیشـــی شـــان بداتە بـــەر گلەیی و گازندەکان. پێویستیشە هاوبەشەکانی پارتی لە هەرێمی کوردستان و لەســـەر ئاستی فیدراڵی بەهەمانشـــێوە هەست بە بەرپرسیارێتی
بکەن و بە قەد باڵای خۆیان کاڵای بەرپرسیارێتی بپۆشن. قۆناخـــی دوای کۆنگرە پڕە لە هەڕەشـــە و دەرفـــەت. کاری پارتی لـــە قۆناخی داهاتوودا بەرگەگرتن و کەمکردنەوەی هەڕەشـــەکان و زۆرکـــردن و ســـوودوەرگرتنە لە دەرفەتـــەکان. کار و ئەرک زۆرن، بەڵام ئەولەویەتی ئەوانە بەهێزکردنی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگەی برەودانی زیاتر بە حوکمڕانیی باش بە تایبەتی بەردەوامبوون لەسەر پرۆسەی چاکســـازی و کەمکردنەوەی ڕۆتینی ئیداری و گەندەڵی و پتەوکردنی سیستەمی پەروەردە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی کار و پـــرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەلەکردن لە ڕێکخســـتنەوە و یەکخستنتی هێزی پێشمەرگە. لەسەر ئاستی عێراق، پێویستە پارتی زیاتـــر گرنگی بە بەهێزکردنی پێگەی خۆی و کوردســـتان بدات لە بەغدا و گرنگیشە سەکۆیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنە کوردستاییەکان دروســـت بـــکات و ئەو پۆســـتانەی لـــە حکوومەتـــی فیدراڵدا پڕ نەکراونەتەوە، پڕ بکرێنەوە. پارتی پێویستی بە سەرکردایەتییەکی خـــاوەن بڕیار هەیـــە لە بەغدا تا لـــە نزیکـــەوە حکوومەتی نوێ، هاوکاری بکات بۆ جێبەجێکردنـــی بەرنامەی وەزاریی پەیوەندار بە کوردستانەوە. لەسەر ئاستی نێودوڵەتیدا پێویستە بەرنامە و پلانی گونجـــاو بۆ قۆناخـــی داهاتوو دابنرێت و ســـوودی زیاتر لەو پێگە گرنگە وەربگیرێت کە گەلی کوردســـتان لە دەرەوە هەیەتی و پارتی لە دەرەوە بەهێزتر و چالاکتر بکرێت و بەردەوام سوود لە تواناییی
ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە وەربگیرێت. پرۆگرامـــی پارتی کە لـــە لایەن کۆنگرەوە پەســـەند کراوە، دید و ستراتیژی پارتی بۆ ماوەی داهاتوو دیاری دەکات و پێویستە بکرێتە ڕێپیشـــاندەری کۆمیتەی ناوەندی و هەمـــوو ئۆرگانەکانی پارتی تا
کۆنگرەی داهاتوو