ڕیاڵ مه‌درید ده‌رگای رۆیشتن له‌به‌رده‌م هازارددا ده‌كاته‌وه
یانه‌ی رياڵ مه‌دریدی ئیسپانی، لاری نییه له رۆییشتنی یاریزانی به‌لژیكیی یانه‌كه‌ی ئیدین هازارد له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانی، رایگه‌یاند كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، پێی خۆش نییه ئیدین هازارد له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێ و هه‌وڵ ده‌دا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ڕۆدڕیگۆ جۆیس و ماركۆ ئه‌سینسیۆ و ته‌نانه‌ت ماریانۆ دیازیش، له ڕوانگه‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتییه‌وه به‌سه‌ر هازارددا سه‌ركه‌وتوون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه هازارد خۆیشی ده‌زانێ یانه‌كه‌ی ده‌رگای رۆییشتنی به روودا كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێش سێ ساڵ زۆر كۆشا بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه به‌لژیكییه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ریاڵ مه‌درید، متمانه و بڕوای به تواناكانی هازارد له ده‌ست داوه و پێیان وایه هیوای ئه‌وه نه‌ماوه كه به درێسی ریاڵ مه‌درید بتوانێ خۆی بگونجێنێ و تواناكانی بسه‌لمێنێ، بۆیه پێیان وایه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه له یانه‌كه بڕوا و بچێته یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گونجاو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هازارد نیازی ئه‌وه‌ی نییه له یانه‌كه بجووڵێ و ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ی به ڕۆڵه‌كانی ناساندووه، هاوكات نیازی وایه بۆنده‌كه‌ی ته‌واو بكات.
یانه‌كه‌ش نیازی ئه‌وه‌ی نییه گووشار له‌سه‌ر هازارد بكا به جۆرێك ناچاری بكا بڕوا، به‌ڵكوو كاتی دیاریكراوی پێ ده‌دا بۆ یاریكردن، وه‌ك چۆن پێشتر به‌و جۆره گاریس به‌یڵ و ئیسكۆی ناچار كرد بڕۆن.
یانه‌كه پێی وایه گه‌ر هازارد له مۆندیال ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بۆندی باشی بۆ ده‌ڕوا.
كام یانه‌یه له زستاندا ڕۆناڵدۆ ده‌باته ریزه‌كانیه‌وه؟
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی زستانه‌دا یانه‌یه‌كی دڵخوازی بدۆزێته‌وه و ریزه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد جێ بهێڵێ.
بۆندی دۆن له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نه سووره‌كان له هاوینی دادێ كۆتایی دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر، به‌ڵام رۆژنامه‌ی تێلیگرافی بریتانی باسی له‌وه كردووه، ڕۆناڵدۆ ده‌یه‌وێ ئه‌زموونێكی تازه تاقی بكاته‌وه و ده‌شزانێ كه كارگێڕیی یانه‌كه‌ی رازین له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ڕێگه‌ی ڕۆییشتنی بده‌ن. تا ئێسته جگه له چێڵسی، یانه‌یه‌كی تر به‌و پێوه‌رانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ، داوای ڕۆناڵدۆی نه‌كردووه.
تێلیگراف باسی له‌وه‌ش كردووه، كه تۆد بۆیلی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی، رژده له‌و بۆنده و ئاماده‌یه ده‌ست به دانوستان بكا بۆ ئه‌وه‌ی له زستاندا ئه‌و یاریزانه بباته ریزه‌كانیه‌وه.
پێشتر باس له‌وه كرابوو، كه ڕۆناڵدۆ له یانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێ، بتوانێ مووچه‌كه‌ی پێ بدا و به‌شداریی چامپیۆنس لیگیش بكات.
ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی ناكۆكییهكانیهوه له‌گه‌ڵ ئێریك تین هاگی راهێنه‌ر، ڕۆناڵدۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا به‌شداریی پێ ناكرێ.