وەک دەزانین ئافرەتان چهند ڕێگهیەک تاقیدەکەنەوە تاکو بگەنە کاری تایبەت بەخۆیان و ئابووری سەربەخۆ هەمیشە هەوڵی ئەوەدەدات فێركاری وەربگریت .نموونەش خولی دیزاین خواستێکی زۆری لەسەرە، شێواو ئهحمد یەکێکە لە فێرخوازانی خولی دیزاین کەلەلایەن ئەنجومەنی گوڵان ڕیکخرابوو دهڵێت: کاتێک بەشداریم لەم خولە كرد ئارەزووم وابوو فێری دیزاین ببم و دواتر هەوڵی خۆمداو ئێستا کاری دیزاین دەکەم وداهاتی خۆم هەیە، و خاوەنی سێ منداڵیشم و کار دەکەم و منداڵەکانیشم بەخێودەکەم.
شەیما عەلی فێرخوازێکی تری خولی دیزاینە و دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی پەروەردەیه، شەیما بۆ هێلین میدیا ووتی: لەمنداڵیەوە ئارەزووم وابوو ببمە دیزاینەر بەشداریم لەیەکێک لەخولەکانی دیزاین کرد فێری ئەم کارەبووم و سهرقاڵی ئهوهم كه بەهاوکاری ماڵەوە دوکانێک لەگەڵ خوشک و هاوڕێکهم دادەنێم، هەمیشە هەوڵیش دەدهم پەرە بەکارەکەم بدەم بڕاند و ئیشی تایبەت بەخۆم هەبێت.
شەیما هەر لەدرێژهی قسەکانی دەڵێت: کردنەوەی ئەم خولانە گرنگی خۆی هەیە و هیوام وایە هەمیشە گرنگیان پیێدرێت، بەندی خالید بەرپرسی ئەنجومەنی گوڵان ی.ئ.ک دەڵێت: ساڵانە لەدرێژەی چالاکیەکانمان خولهكانی فێربوونی کار بۆ چەندان ئافرەت لەسنوری قەزای چۆمان، ناحیەکانی قەسرێ،گەڵاڵە و حاجی ئۆمەران و سێملان دەکەینەوە .ئهو ئافرەتانەی بەشداری تێدادەکەن بەتایبەت دیزاین سەرەتا هیج شارازهیهكیان نیە، بەڵام دواتر هەوڵی بۆدەدەن و دەبنە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان.