متمانە واتا باوەربوون بە خودی خۆت، بروات وا بێت دە توانیت ھەر کارێک کە بتەوێت دەتوانیت بە بێ ترس و دوودڵی بیكهیت. بوونی متمانە ژیانت دە گۆرێت وات لێدە کات ببیت بە کە سێکی راستگۆ،ھە م کە سێکی گۆراو بۆ کەسایهتیهکی باشترڤو متمانە وات لێدهکات لەژیاندا بەختەوهربیت بێ ترس رووبەرووی گیروگرفتهکان ببیتەوە.
متمانە لە رێگای رێزگرتنی خودی،ئە و دە نگە ی لە ناختدادێت بەدی دێت، مرۆڤ کا تێک متمانەی ھەبوو بەخۆی وادەکات زۆر گۆرانکاری لە ژیانیدا رووبدات، وا لە کەسانی تریش بکات کە متمانە ی پێبکەن، مرۆڤەکان مەرج نیە ھەموو کات سەرکە وتووبن لە ژیاندا بەڵکو بۆی ھەیە جاروبار توشی شکست بێتەوە، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە لە دوای ھەموو کە وتنێک متمانەمان بە خۆمان ھەبێت دووبارە سەرکەوینەوە وکۆڵنەدهین،کەسی متمانەدار ئەوکەسەیە شە رم ناکات لە ئاشکرا کردنی قسەکانی و ناترسێت لە رووبەرووبونەوهی تە حەدیاتەکانی ژیان، ئەو کەسە بە توانایە لە تە واوکردنی رێگاکەی لە ھەوڵدان بەرەو ئامانجەکەی با زۆر نارەحەتیش بێت،ئە و کەسەیەکە جوامێری تەواوی ھەیە بۆ ھەوڵدان بە تەنھا کاتێک کە بارودۆخەکە وا دەخوازێت،بە ھەست و باوەرێکی رە وشتی زۆر بە ھێزە وە، بۆیە زۆرجار ئازاری زۆرمان پێگەیشتوە لە و ناخۆشیانەی کە ھەر روویاننەداوە، پێویستە لەگەڵ ترس بجەنگین،ترس گە ورەترین لەمپەری متمانە بە خۆیە، ئە و ترسە لەوانهیه بەم رێگایانە دەربکەوێت دڵەراوکێی زۆ ر، کە خە ڵکی ھەستی پێبکەن تیاماندا ترسی زیادەرە وانە لە شکست وچە ندین شتی تریش چاوخشاندنێکی تازە بەوهی تەنگاومان دەکات لە وانەیە کاری بنەرەتی بێت بۆ رێگەدان بە خۆمان کە بە ئازادانە بە رە و پێشە وە بچین، زۆرجار بەسودە،کە ھەنگاوێک بۆ دواوە بنێین ولە خۆمان بپرسین بە راستی من ھە وڵدەدهم چی بە دەستبھێنم ؟ بوونی متمانە بۆ پێداچونە وە ھە ڵبژاردنی ژیانت لە ساتێکە وە بۆ ساتێکی تر دادەنرێت بە بەشێک لە بنیاتنانی ھەستکردنی سەقامگیر و بێ زیانی ناسنامەکەت لە کۆتایدا بۆچوونی نوسەرێکی بە ناوبانگی رۆژئاوای دە ھێنین،کە دە ڵێت(دە ستبە رداری ترس بووم کاتێک یەكەمین ھە وڵدانی من شکستی ھێناو ئاسمان نەکەوتە خوارەوە).