پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر: دوو برا به‌تۆمه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ژنێك له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا ده‌ستگیركران

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی شوفێرێكی راگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ژنێكی به‌ڕه‌گه‌ز سووری ده‌دات و ده‌یكوژێت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سێكی دیكه‌ له‌بری ئه‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمه‌به‌ری 2022)، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی له‌ ژنێكی سووری به‌ ناوی (نه‌سرین ئیبراهیم حه‌سه‌ن)ی ته‌مه‌ن 28 ساڵان ده‌دات له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی (هه‌ولێر – كۆیه‌)، دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سێكی دیكه‌ له‌بری ئه‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دره‌كه‌وت ئه‌و كه‌سی خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ توانییان تۆمه‌تباری راسته‌قینه‌ به‌ناوی (أ. ن. ك) كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌، بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها هگۆ عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سی خۆی وه‌ك شۆفێری تاكسییه‌كه‌ ناساندبوو ناوی (ص. ن. ك)ه‌ و برای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌وڵی به‌لاڕێبردنی په‌ڕاوی لۆكۆڵینه‌وه‌یان داوه‌، ئێستاش هه‌ر‌دووكیان به‌ بڕیاری داده‌وه‌ر راگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌پێی مادده‌ی (24ی هاتووچۆ).