به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و لایه‌نگران و دۆستانی پارتی ده‌كه‌ین و هیوای سه‌رفرازی وسه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ پارتیمان ده‌خوازین.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م پارتی سیاسی به‌هێزو كاریگه‌ر له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیووه، هه‌رله‌دامه‌زراندنییه‌وه كه له‌لایه‌ن باوكی ڕوحی نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی نه‌مر ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرا و ئێستاش كه سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات توانیویه‌تی شكۆ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزێت و ڕووبه‌ڕووی پیلان و به‌رنامه‌ی ناحه‌زانی كورد و كوردستان بێته‌وه و سه‌ربكه‌وێت. وه ئه‌مرۆش كاتێك كۆنگره‌ی چوارده‌ی خۆی ئه‌نجامدا، پارتی له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتندایه و جیهانبینی مه‌رجه‌عی كورد سه‌رۆك بارزانی وایكردووه كه پارتی ببێته خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌ك ته‌نها له‌كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش بۆته چه‌قی گۆرانكاری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له‌كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتیدا، جارێكی دیكه پارتی پیشانی هه‌موو جیهانیدا كه باوه‌ربوونی به پرسی ئافره‌ت به‌شێكی سه‌ره‌كیه له ئه‌جێندا و به‌رنامه‌كانی، و هێنانه پێشی توانا و لێهاتوویی ئافره‌ت وه‌ك به‌شداربوویه‌كی سه‌ره‌كی له‌كاری سیاسی زیاتر هانی ئافره‌تانی كوردستان ده‌دات كه بتوانن ئه‌وانیش له‌دانانی ستراتیژ و پلانی سه‌ركه‌وتنی كوردستان به‌شداربن و رۆڵی خۆیان هه‌بێت.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، شانازی ده‌كات كه وه‌ك رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری ئافره‌تان و داكۆكیكاری مافی ئافره‌تان كاروچالاكیه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین پارتی سیاسی كوردستان و عێراقه، ئه‌م شانازییه وایكردووه كادرانی ئه‌م رێكخراوه به‌بێ ماندووبوون خزمه‌ت به كوردستان بكه‌ن و به‌رده‌وام پرسی نیشتمان بكه‌نه ئه‌وله‌وییه‌تی چالاكیه‌كانیان و هاوشانی پرسی ئافره‌ت كاری بۆ بكه‌ن، هاوكات كادرانی ئه‌م رێكخراوه‌ش له‌لایه‌ن پارتیمانه‌وه پاڵپشتی كراون بۆ هاتنه‌پێشیان بۆ كاركردن له‌ناو ئۆرگانه جیاوازه‌كانی حزب و گه‌یشتنیان به‌پله‌ی سه‌ركردایه‌تی.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌وه جارێكی دیكه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی پارتی ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌توانیویانه متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به‌ده‌ست بهێنن و ببنه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌تایبه‌ت پیرۆزبایی له‌ئافره‌تان ده‌كه‌ین و له‌ناویشیاندا پیرۆزبایی له‌سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ین كه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌فرازی بۆ ته‌واوی هه‌ڤاڵانی پارتی ده‌خوازین، به‌تایبه‌ت نزای ته‌ندروست باشی و پارێزراوی بۆ سه‌رۆكی خۆشه‌ویستمان سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌لامه‌ت بێت.
ووڵاتمان هه‌ر ئاوه‌دان بێت و كوردستان‌مان پێشكه‌وتوو و سه‌رفرازبێت، و پارتیمان هه‌ر پێشه‌نگ و له‌لوتكه‌دا بێت.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
7ی 11ی 2022