٢٣٠ شوێنەواری سنووری خەلیفان، رووپێو کراون

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران، لە سنووری ناحیەی خەلیفاندا رووپێوی شوێنەواری بۆ زیاتر لە ٢٣٠ شوێنی شوێنەواری كراوە و بەشێك لەوانەش كاری هەڵكۆڵین و پشكنینیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران (عەبدلوەهاب سلێمان)، بە (هەولێر)ی گوت: بە هاوكاری زانكۆیەكی شوێنەوارناسانی ئەڵمانی رووپێوی تەواوی شوێنەواریمان لە سنووری ناحیەی خەلیفاندا کردووە، بەمەش زیاتر لە ٢٣٠ ناوچەی شوێنەواری تۆمار كراون.
ئەو بەرپرسەی شوێنەوار گوتیشی: لە كاتی رووپێووی كردنی ناوچەكە لە هندێك شوێن مۆڵەتی ئەوەمان بەو شوێنەوارناسانە دابوو، ئەگەر شوێنێك گرنگ بێت وەك سەرەتایەك بۆ مانگێك تا دوو مانگ و پشكنینی بۆ بكەن.
عەبدلوەهاب سلێمان ئاماژەی بەوەش داوە لە ئەنجامی كاری پشكنین و هەڵكۆڵینەكانمان لە هەندێ‌ شوێنەوارەكانی خەلیفان، ئەنجامی باشی هەبووە و پارچە شوێنەوارییشمان دۆزیونەتەوە، بە تایبەت لە گوندی خەلان گۆڕستانی پیروالی، ئەویش بریتی بوو لە سەربازگەیەكی سەردەمی ئاشووری، كە مۆرێكی رووتەختەیی لەگەڵ دوو مۆری لوولەییمان لێ دۆزیەوە.

ھەواڵی زیاتر