ئافرە‌تان گە‌شبینن لە‌زیادبوونی رێژە‌ی بە‌شداریان لە‌كۆ نگرە‌ی ١٤ی پارتی

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

بەشداری ئافرەت لەپرسە سیاسیەکان نیشانەی ئاستی پێشکەوتنی دیموکراسیەتە لە کۆمەڵگه، کاتێک کە حزبە سیاسییەکان زەمینە خۆش دەکەن بۆ بەشداریکردنی ئافرەت لە سیاسەت و حوکمرانی بێگومان ئەمە دەبێتە هۆکاری دەستەبەرکردنی خۆرزگار کردن لە نەریتی پیاوسالاری بەتایبەتی لە حوکمرانی و بریاردان کە گرنگترین سەکتەری ژیانی مەدەنیەتە، بێشک ئەمە رەنگدانەوەیەکی پۆزەتیفی دەبێتە سەر رۆڵەی کورد نەوە لە دوا نەوە بۆ لە بار بردن و رزگار بوون لە هەیمەنەی پیاو سالاری.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە
بایەخی بە بەشداری ئافرەتی داوە لە کاری سیاسی، لە کۆنگرەکانی بوونی ئافرەت هەبووە ئەگەر بەرێژەیەکی زۆریش نەبوو بێت، کۆنگرە لە دوا کۆنگرە رێژەی بەشداری ئافرەت بەرز بوویتەوە و بوویتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش، ئەگەر بەراووردێک بکەین دەبینین لە کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکەم جار ئافرەتێک بە هەڵبژاردن بووە “ئەندامی لێژنەی پشکنین و چاودێری”، وە لە کۆنگرەی چواردەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێژەیەکی باش بوونە مەندوبی کۆنگرە، لەم رێژەیە ئافرەتانی کورد لە ئەوروپاش وەک مەندوبی کۆنگرە بەشدار بوون،جێگای شانازیە کە ئافرەت لە تاراوگه ش بێت لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان پەراوێز ناکرێت، بەڵام هیوادارین درەفەت زیاتربێت بۆ گەرانەوەیان و خزمەتکردنی زیاتر و سوود لەو ئەزموونە سیاسیەیان وەربگیرێت و بوونیان لە نیشتمان زیاتر بێت. لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ۷ ئافرەت دەرچوون و بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ( ئەنجومەنی سەرکردایەتی)، هەڵبەتە ئەمە پێمان دەڵێ کە کۆنگرەی ۱٤، کۆنگرەیەکی نەوعی و سەردەمیانیە بوو . بە هیواین لە کۆنگرەکانی داهاتوو رێژەی نوێنەر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو زۆرتر هه نگاو بنێت. ئافرەتان گەشبینن لە زیاد بوونی رێژەی بەشدار بوونیان لە کۆنگرەی ۱٤ چ وەک مەندوبی کۆنگرە و چ بە دەرچونیشیان وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەند.

ھەواڵی زیاتر