به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەم ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاووڵاتییەک لە شارۆچكه‌ی چۆمان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌رچوو و توانیان ڕێگری لە زیادبوونی ئاگرەکە بکەن و زیانەکان کەمتر بکەنه‌وه .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە سۆپای نەوت بووه.




