ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7 نۆڤێمبه‌ری 2022، له گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، چه‌ندان یاریی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، كه تێیدا ئارارات له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانی دراوسێی ده‌كات، چه‌مچه‌ماڵ میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌ت یه‌كه‌م گۆڵ له خوله‌كه تۆمار بكات، سه‌یدسادقی زامداریش به‌دوای سارێژی برینه‌كانی ده‌گه‌ڕێت. هه‌موو گه‌ڕێك رۆژنامه‌ی هه‌ولێر شه‌ن و كه‌وی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌وه ده‌كات
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی دهۆك ده‌كات، وره‌ی یاریزانانی شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند به‌رزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردوو له نێو یاریگه‌ی سیروان 3 خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه، ده‌یانه‌وێت له نێو یاریگه‌ی خۆشیان به بردنه‌وه له دهۆك دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌یان ئاشنبكه‌نه‌وه، دۆڕانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر شێروانه له‌بیربكه‌ن، 6 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی 5ـه‌م دێن.
دهۆك به تیپێكی مامناوه‌ند له رووی پێكهاته‌وه ئه‌نجامی باشی تۆماركردووه، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجامه‌كانی باشن، ده‌یانه‌وێت سووپڕایزێك بۆ ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ن و یارییه‌كه‌یان لێ ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ركیان ئاسان نییه، چونكه ده‌ربه‌ند پڕه له یاریزانی لێهاتوو ئاست به‌رزه و خاوه‌ن یه‌ده‌گی باشن، به 6 خاڵ له خانه‌ی 4ـه‌م دێن.
چه‌مچه‌ماڵ نه گۆڵی كردووه نه گۆڵی لێكراوه
چه‌مچه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی برایه‌تی ده‌كات، تیپه‌كه‌ی یونس سلێمان ته‌نها ریگه‌ی یه‌كسان بوون پێده‌زانێت، تا ئێسته نه شكست و نه بردنه‌وه‌ی نییه، بۆیه ده‌یانه‌وێت برایه‌تی بكه‌نه ده‌روازه و ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئه‌م وره‌زه‌یان، ته‌نها 4 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌م دێن.
برایه‌تی، ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی پێیه‌وه دیاره، تا ئێسته به ئاسته راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌كه‌وتووه، هێور مسته‌فا ته‌نها بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه، ئێسته پێویسته ئه‌نجامێكی باش له‌و تاقیكردنه‌وه قوورسه‌ی ئه‌م یارییه تۆماربكات، سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ یاریزانی یه‌ده‌گ و باشه له پێكهاته‌كه‌یدا، به 4 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م دێن.
ئارارات له به‌رزاییه‌كانی پیرمام یاریی له‌گه‌ڵ سۆران ده‌كات
ئارارات له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی سۆرانی دراوسێی ده‌كات، ئارارات به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵلا مه‌حموود ئه‌نجامه‌كانی باشن، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه‌ی تازه‌یه و گۆڕانكاری زۆری تێداكراوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی باشن، هێشتان پێویستیان به كاتی زیاتره تا له یه‌كگه‌یشتنی زاتر له‌نێوان یاریزانه‌كان دروستبێت، به 8 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌وه دێن، به بردنه‌وه ره‌نگه بگه‌رێنه‌وه خانه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه.
سۆران له یارییه‌ك باش و یارییه‌ك خراپ ده‌رده‌كه‌وێت، به پاڵپشتی هانده‌رانی سوود له یاریگه‌ی خۆی ده‌بینێت، به‌ڵام كێشه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی هه‌یه دوو یاریی دۆڕاندووه، گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌و تیپه پێكانی گه‌یلان سادقی گۆڵپارێزیه‌تی، كه گورزێكی كوشنده‌بوو، به‌ر ئه‌و یانه‌یه كه‌وت، به 4 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
سه‌یدسادق هه‌وڵی سارێژكردنی برینه‌كانی ده‌دات
سه‌یدسادقی سزادراو له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كات، دوای سێ یاریی سه‌یدسادق گه‌ڕی رابردوو بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامێكی باشتر له‌و یارییه به‌رانبه‌ر سیروانی نوێ تۆماربكه‌ن، چونكه وه‌رزی رابردوو تاكه تیپ له‌نێو یاریگه‌ی سه‌یدسادق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا سیروانی نوێ بوو، بۆیه سوور و سپی پۆشه‌كانی سه‌یدسادق ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی وه‌رزی رابردووش له‌م یانه‌یه بكه‌نه‌وه، ته‌نها 3 خاڵیان هه‌یه له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێن.
سیروانی نوێ به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی به‌هۆی گۆڕانكارییه زۆره‌كه‌ی له پێكهاته‌كه‌ی، ئاست و ئه‌نجامی وه‌ك وه‌رزی رابردوو نه‌ماوه، له كۆی 4 یاریی 2 یاریی دۆڕاندووه، تیپێك بیه‌وێت پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات نابێت له سه‌ره‌تادا دۆڕانی زۆری تووشبێت، سیروانی نوێ به 3 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌م دێت، یارییه‌كیش چاوه‌ڕوان بووه.