– وەکو هەوڵێک بۆ پاکردنەوەی تەواوی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان، دەزگای گشتی کاروباری مین، چەندین پاشماوەی مین و تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تەقاندەوە.
ناوچەی هەورامان بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەردەمی شەڕی نێوان عێراق – ئێران دا زۆربەی ناوچەکانی بە مین چێندرابوون و هەفتەی رابردووش دەزگای گشتی کاروباری مین لە کێڵگە مینی (خۆرەتاوەسەختە)، لە گوندی ھاواری سەر بە ناحیەی بیارە، تیمی تەقاندنەوە (EOD) ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڕی ٦٥ مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیان تەقاندەوە.
هەروەها لە قەزای پێنجوێن تا ئێستا ٣٠٤ مین و پارچە تەقەمەنی بە ھەشت تەقینەوەی جیاواز و ٢٥ پارچە مین و تەقەمەنی لە دوو ناوچەی جیاواز تەقێندرانەوە.
لە ئیدارەی گەرمیانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان ١١٠ پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو و ٩ مینی دژە کەسی و چەند پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەکێڵگەمینی (دۆڵی سکەکە) تەقێندرانەوە.
![](https://i0.wp.com/gov.krd/media/16317/312456942_498174955688320_6207964085398958181_n.jpg?w=1400&ssl=1)
![](https://i0.wp.com/gov.krd/media/16315/311330099_486278700211279_6356812332016918833_n.jpg?w=1400&ssl=1)